سەردێر

فەڕەنسا لەسەر بڵاوكردنەوەی هەواڵ گوگڵ غەرامە دەكات

خەڵك

حكومەتی فەڕەنسا گوگڵ غەرامە دەكات بە بڕی نیو ملیار یۆرۆ بەهۆی پێشێلكردنی مافی خاوەندارێتیی بیرۆكە لە بڵاوكردنەوەی هەواڵ.

بڕیارەكە لەلایەن دەستەی ڕووبەڕووبوونەوەی قۆرخكاریی فەڕەنساوە دراوە لە دژی گوگڵ لەسەر پابەندبوونی ناتەواو بە فەرمانە كاتییەكانی كە ئاڕاستەیان كراوە لەسەر ململانێی بڵاوكردنەوەی هەواڵ لە فەڕەنسا.

ئەم بڕیارەش وای كردووە كۆمپانیاكە هەست بە بێهییواییەكی زۆر بكات .

ئەو، بڕە پارەیەی كە دەستەی ڕووبەڕووبوونەوەی قۆرخكاریی فەڕەنسایی داوا دەكات گوگڵ بیدات بڕەكەی ٥٠٠ ملیۆن یۆرۆیە، چونكە شكستیهێناوە لە پابەند بوون لەسەر ڕێنماییە كاتییەكان كە ڕووبەڕووی بووەتەوە لەگەڵ بڵاوكردنەوەی هەواڵییەكان لەفەڕەنسا.