سەردێر

كێشەكە چارەسەركرا و كارەبا ئاسایی دەبێتەوە

خەڵك-
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان چارەسەركردنی ئەو كێشەی بۆ كارەبا هاتەپێش ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمەوە بڵاوكرایەوە”گرفتی تەكنیكیی كۆمپانیای دانا گاز چارەسەر كرا و بە گەیشتنی گازی سروشتیی پێویست بە وێستگەكانی بەرھەمھێنان، بارودۆخی كارەبا ئاسایی بووەوە”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”سوپاسی تیمەكانی تەكنیكی و هاوكاری و تێگەیشتنی هاووڵاتیان دەكەین”.

لای خۆیەوە ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا ڕایگەیاند: “بەهۆی گرفتە تەكنیكییە لەناكاوەكەی بۆری غازی كۆرمۆر كە بووە هۆی ڕاوەستانی ناردنی غازی سروشتی بۆ وێستگەی هەولێری غازی دوو هەزار و 500 مێگاوات كارەبا كەمبوویەوە، بەڵام تواندرا كێشەكە چارەسەر بكرێ”.