سەردێر

تەندروستی سلێمانی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دیاریكرد

خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەڕێوەبەری نوێی ڕاگەیاندنی دیاری كرد و بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و وتەبێژی پێشووی لە پۆستەكەی بەخشی.

بەپێی زانیارییەكانی (خەڵك) بە بڕیاری د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، (سامان لەتیف) وەك بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی تەندروستی سلێمانی دەستبەكاربووە لە شوێنی د. یاد نەقشبەندی.

هەر بەپێی زانیارییەكان، سامان لەتیف وەك ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی لێدوان و پەیوەندی لەگەڵ كەناڵەكانی ڕاگەیاندن دەبێت لەكاتێكدا لە ماوەی ڕابردوودا بەرپرسی داتا سەنتەری كۆرۆنا (كۆڤید19) بووە لە سلێمانی.

لە چەند ساڵی ڕابردوودا د. یاد نەقشبەندی وەك بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و وتەبێژی تەندروستی سلێمانی كاری كردووە، بەڵام لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی ئەوەی پۆستی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوای پێدرا، بۆیە لە ئێستادا لە پۆستی ڕاگەیاندنی تەندروستی بەخشراوە.