سەردێر

دابەشكردنی ئارد لە بەشەخۆراك دەستی پێكرد

خەڵك-
سەرەڕای دەست كردن بە دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە، كە لە 6 ماددە پێكهاتووە بە بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عێراق، دابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی 6 دەستپێدەكات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی پێنج شەممە 15 -7-2021 ، دەست دەكرێت بەدابەشكردنی بەشە ئاردی مانگی 6 بەسەر هاووڵاتییاندا.

ڕاشیگەیاندووە، داوا لە بریارەكان دەكەین سەردانی بەرێوەبەرایەتی دروستكراوی دانەوێڵەی هەولێر بكەن لە بنكەی 201 تاوەكو 210 ی خۆراك.

لای خۆشیەوە، شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لە ئێستادا بەشێكی زۆری بەشە خۆراك گەیشتۆتە گەنجینەكانمان و چاوەڕێی ئەو بەشەی تر دەكەین تا بەم زووانە بگاتە دەستمان و لەگەڵ گەیشتنی دەست بە دابەشكردنی دەكەن.

ڕاشیگەیاند، ئەو ماددانەی دابەش دەكرێن بریتین لە (برنج، شەكر، زەیت، دۆشاوی تەماتە، فاسۆلیا، نۆك)، كە بە كوالێتی باش ئامادە كراون.

بەشەخۆراكی ئەم مانگە پێكهاتووە لە (برنجی دەنك درێژی “مەحمود” و شەكر و زەیتی “الدار” و دۆشاوی تەماتەی “ئاڵتونسا” و فاسۆلیا و نۆك) لەگەڵ ئارد.