سەردێر

ڕۆژانی پشووی جەژنی قوربان زیادكرا

خەڵك-
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا سەرتاسەری هەفتەی داهاتوو بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بكاتە پشووی فەرمی.

بەپێی ڕاگەیەنراوێك، كە فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، بەبۆنەی ھاتنی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، ڕۆژانی 20 و 21 و 22ـی تەمموز پشووی فەرمییە، لەپاڵ ئەوەشدا حكومەتی ھەرێم ڕۆژانی 18 و 19ـی تەمموز وەكو پشووی فەرمیی ڕادەگەیەنێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە لە ڕاگەیەنراوێكی پێشووی حكومەتی هەرێمدا، كە ئەمڕۆ بڵاوكرایەوە، سبەینێ‌ چوار شەممە 14ی تەمموز بەبۆنەی (دامەزراندنی كۆماری عێراق) و ڕۆژانی (20 و 21 و 22ی تەمموز) بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە كرابووە پشوو.

May be an image of text