سەردێر

هۆكاری گیان لەدەستدانی خانەنشینەكەی سلێمانی ئاشكرادەكرێت

خەڵك-
هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەو خانەنشینەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نۆرەی وەرگرتنی مووچە لەسلێمانی بورایەوە و دواتر گیانی لەدەستدا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پزیشكی دادی سلێمانی ئاشكرا دەكرێت.


لەو بارەیەوە د. بەرزان محەمەد بەڕێوەبەری پزیشكی دادی سلێمانی ڕایگەیاند:” توێكاری پزیشكی بۆ هۆكاری گیان لەدەستدانی ئەو خانەنشینە كراوە، كە ئەمڕۆ سێشەممە 3-7-2021 گیانی لەدەستدا”.
بە وتەی بەڕێوەبەری پزیشكی دادی سلێمانی وتیشی:” دوای ئەوەی توێكاریی بۆ تەرمەكەی كرا، دەركەوتووە كە هۆكاری سەرەكی گیانلەدەستدانی ئەو پیاوە جەڵتە بووە”.
پێشتر بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری فریاكەوتنی سلێمانی ڕایگەیاندبوو، ئەو خانەنشینە ناوی “حسێن محەمەد ئەمینە” و تەمەنە 75 ساڵە و لەنۆرەی وەرگرتنی مووچەدا خانەنشینی گیانی لەدەستداوە.