سەردێر

بۆچی ئەوروپا تەنگی بە ئیخوان و گرووپە توندڕۆكان هەڵچنیوە؟

ئەوروپا چی دیكە گۆڕەپانە بەرفراوانەكەی جاران نییە بۆ گرووپە توندڕۆ و تێرۆریستییەكان

خەڵك

وڵاتانی ئەوروپایی رێوشوێنی توند لە دژی رێكخراوە توندڕۆكان دەگرنەبەر بەتایبەت گرووپی ئیخوان موسلیمین، بەتایبەت ئەڵمانیا و نەمساو فەڕەنسا، چاودێرانیش هۆكاری ئەم رێوشوێنانە ئاشكرا دەكەن.

نزار جلیدی رۆژنامەوان لە پاریس بۆ كەناڵی سكاینیوز دەڵێت: تۆماری تاوانەكانی گرووپی ئیخوان موسلیمین و رێكخراوە هاوپەیمانەكانی، پاڵی بە ئەوروپاوە ناوە بۆ دەركردنی یاسای نوێ بە ئامانجی گەمارۆدانی چالاكییەكانی ئەم گرووپانە، دانانی چاودێریی توند لەسەر جموجۆڵی ئەندامەكانیان و دەستبەسەرداگرتنی سەرچاوەكانی داهاتیان.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، رێوشوێنەكانی ئەوروپا بەتایبەت ئەڵمانیا كە گەورەترین ژمارەی كۆچبەرانی لێیە، پشت دەبەستێت بە وشككردنی سەرچاوەی داهاتی دامەزراوە و گرووپەكانی ئیخوان.

روونیشیكردەوە دوو یاسای زۆر توند پێڕەو دەكرێن بۆ ئەو گرووپانە و كەمكردنەوەی سەرچاوەی داهاتیان و رێگری لە چالاكییەكانیان كە بە درێژایی ساڵ ئەنجامی دەدەن، كە بووە بەهۆی راكێشانی گەنجان لە رۆڵەی پەنابەران و بڵاوكردنەوەی بیری توندڕۆیی لەنێو كۆمەڵگەكاندا.

ئەوەشی خستەڕوو لە نیوەی دووهەمی ئەمساڵدا گەمارۆی زۆر توند دەخرێتە سەر چالاكی ئیخوان لە ئەوروپا، چونكە پشتیوانیی گەورەی ئەم گرووپانەیە، حكومەتی توركیاش گرووپە تێرۆریستییەكان بەكاردەهێنێت وەك ئامڕازێك بۆ پلانەكانی لە ناوچەكە و فشاركردن لە ئەوروپا.