سەردێر

تاڵیبان داوا لە توركیا دەكات هێزەكانی لە ئەفغانستان بكشێنێتەوە

خەڵك

بزووتنەوەی تاڵیبان داوا لە توركیا دەكات وەك ئەندامێكی ناتۆ هێزەكانی لە ئەفغانستان بكشێنێتەوە.


سوهەیل شاهین وتەبێژی بزووتنەوەی تاڵیبان ڕایگەیاند توركیا ئەندامێكی ناتۆیە و بەپێی ڕێككەوتنیان لەگەڵ ئەمریكا پێویستە هێزەكانی ئەو وڵاتەش لە ئەفغانستان بكشێنەوە.

وتەبێژی تاڵیبان ئاماژەی بەوەشداوە، توركیا وڵاتێكی موسڵمانە و ئومێد دەكەن لە داهاتوودا پەیوەندییەكی توندوتۆڵ بنیاتبنێن.

لە مانگی شوباتی ساڵی 2020 ئیدارەی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر ڕێككەوتن لە سەر كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە ئەفغانستان، بەڵام توركیا پێشنیازی پاراستنی فڕۆكەخانەی كابولی كردووە و بڕیارە هەفتەی داهاتوو لە لوتكەی ناتۆ گفتوگۆی لەبارەوە بكرێت.