سەردێر

وەزیری كشتوكاڵ: بۆ دابینكردنی ئاسایشی خۆراك دەبێت پشت بە بەرهەمى ناوخۆ ببەستین

خه‌ڵک- ئارام سەردار

وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان دوای بەسەرکردنەوەی عه‌لوه‌ی هاوچه‌رخی هه‌ولێر له‌ نزیكه‌وه‌ی گوێی له‌ داواكاری و خواستی جوتیاران گرت ڕایگەیاند، پیشه‌سازی كشتوكاڵی له‌ 1.5% بۆ 8% به‌رز بۆته‌وه‌ و بەردەوامیش دەبین بۆ به‌بازاڕ كردنی به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵیه‌كانی جوتیاران.

بێگه‌رد تاڵه‌بانی له‌ کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی ئاسایشی خۆراک دابین بکەین پێویستە پشت به‌ به‌رهه‌می كشتوكاڵی ناوخۆ ببەسترێت، بۆیە كار له‌سه‌ر به‌ بازاڕكردنی به‌رهه‌مه‌كانی كشتوكاڵی ناوخۆ ده‌كه‌ین، بۆ ئەوەی جوتیاران به‌رهه‌مه‌كانیان ساخ بكرێته‌وه‌ و دوچاری زیان نه‌بنه‌وه‌، ئەمەش لەڕێگەی هه‌وڵه‌كانمان كار بۆ دامه‌زراندنی پیشه‌سازی كشتوكاڵی ده‌كه‌ین.

دەشڵێت، جێگه‌ی خۆشحاڵیه‌ پیشه‌سازی كشتوكاڵی له‌هەرێمی کوردستان لە 1.5% بۆ 8% به‌رز بۆته‌وه‌ . باسی لەوەشکرد، جگە له‌ بازاڕه‌كانی ناوخۆ كار بۆ بەبازاڕکردنی به‌رهه‌می جوتیارانی هه‌رێم دەکەین له‌ بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه‌ و بازاڕه‌كانی باشور و ناوه‌ڕاستی عیراق.