سەردێر

هەولێر، هەڵمەتی بڕینی كارەبای زێدەڕۆ دەستیپێكرد

خەڵك-
پارێزگاری هەولێر هۆشداری توند دەداتە هاوڵاتیانی پارێزگاكە ودەڵێت، هەڵمەتی بڕینی كارەبای زێدەڕۆ چڕدەكرێتەوە و هەر هاوڵاتیەك سەرپێچی بە توندی سزا دەدرێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند”هەڵمەتێكی بڕینی كارەبای زێدەڕۆ دەستیپێكردەوەو هەڵمەتەكەش تەنیا ناو شاری هەولێر نابێت، بەڵكو سەرجەم قەزا و ناحیەكان دەگرێتەوە”.

هەر لەو كۆنفراسە ڕۆژنامەوانییە، پارێزگاری هەولێر داوا لە هاوڵاتیان كرد،”هاوكاری تیمەكان بن و ئەگەر سەرپێچییەكیان ئەنجامداوە دەرفەتیان لە پێشە بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی كارەبا ئاگاداربكەنەوە، تا زێدەڕۆییەكان لابدرێن، بە پێچەوانەوە ئەگەر تیمەكان ئەو زێدەڕۆییانە ببڕن، جیا لە بڕینی كارەبایەكەی رێكاری یاساییان لەبەرامبەر دەگیرێتەبەر، بەڵام ئەگەر خۆیان داوا بكەن، ئەوا هاوكاری دەكرێن لە بڕینی زێدەڕۆییەكە”.