سەردێر

وەزیری كارەبا: بەهاری 2023 گرفتی كارەبا نامێنێت

خەڵك-

وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم داوا لە هاووڵاتیان دەكات پارەی كارەبای نیشتمانی بدەن.

كەمال محەمەد ساڵح وەزیری كارەبای حكومەتی هەرێم بە دەنگی ئەمریكای ڕاگەیاند، تاكو 15-6 ئێمە سەروو 18 كاتژمێر كارەبامان بە هاوڵاتیان دەدا، بەنزیكەی 18 كاتژمێر، بەڵام چەند هۆكارێك بوونەهۆی ئەوەی ئەم كاتژمێرانە كەم بكرێنەوە، لەوانە هۆكاری سەرەكی كۆمپانیای ماس پێنج یەكەی خۆی كە هەریەك لەوانە 125 مێگاواتی كارەبا دەركرد، بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماو 26ی مانگیش وێستگەی خورمەڵە كێشەیەكی تەكنیكی كە هۆكاری سەرەكی غاز بوو بۆ ماوەی 70 كاتژمێر كارەبای نەدا.

وتیشی”پلانمان هەیە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی نوێی بەرهەمهێنانی كارەبا، بەڵام كێشەی ئێمە لە سێكتەری بەرهەمهێناندا نییە، بەڵكو كێشەمان دابینكردنی سوتەمەنییە، ئێستا 14 وێستگەمان هەیەو هەندێك لەوانە بەئاو ئیش دەكەن”.

سەبارەت بە چاككردنی دۆخی كارەبا، ناوبراو ئاشكراشیكرد، ئەم پرسیارە دەبێت لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بكرێت چونكە ئەوان تایبەتمەندن بە بابەتی سووتەمەنی، بەڵام تاكو مانگی 4ی 2023 بڕی 250 مەترسێجا غاز زیاد دەكەن، ئەوكات دەتوانین هەموو وێستگەكانی خۆمان بەغاز ئیش پێبكەین و گرفتی كارەبا نابێت.