سەردێر

بەوێنە؛ بەتەقەی هێزە ئەمنییەكان كۆڵبەرێكی كورد كوژرا باوكی 6 منداڵە

خەڵك
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، كە كۆڵبەرێكی خەڵكی سەقز لە كاتی كۆڵبەری لە یەكێك لە ناوچە سنوورییەكانی شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران كوژرا، كە باوكی شەش منداڵە .

ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئەمڕۆ یەك شەممە بڵاویكردەوە، كە هێزە ئەمنییەكانی ئێران لە سنووری بروێشكانێ بانە تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران كردوە و كۆڵبەرێك بە ناوی “حامید ئەمین‌پوور” تەمەن ٤٨ ساڵ كوژراوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ناوبراو كاتژمێر ٤ی ئێوارەی دوێنێ تەقەی لێكراوە و چەندین گوللە بەر سكی كەوتووە و ئەمڕۆ یەكشەممە دوای گەڕانێكی زۆر تەرمەكەی دۆزراوەتەوە، كە حامید ئەمین پوور خەڵكی سەقزە و باوكی ٦ منداڵە.

ئەمە لەكاتێكدایە ، دوێنێ لە سنووری نەنۆڕی بانە دوو كۆڵبەری دیكە بە ناوەكانی موختار شەریفی و میكائیل بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەكانی ئێران برینداركراون.