سەردێر

دابەشكردنی 7 ماددەی بەشەخۆراك دەستی پێكرد

خەڵك-
دوابەدوای بڕیارەكەی وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ پێدانی 7 ماددەی بەشەخۆراك لەچوارچێوەی پسووڵەی خۆراكدا، لە پارێزگای بەغدا وەك یەكەم پارێزگا دەست بە دابەشكردن كرا و لە هەرێم-یش دەست بە دابەشكردن دەكرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی بازرگانی عێراق، دابەشكردنی بەشەخۆراك، كە پێكهاتووە لە سەبەتەیەكی خۆراكی 7 ماددەیی بە ئامادەبوونی وەزیری بازرگانی لە بەغدا دەستی پێكرد.

ئاشكراشی كرد، كە ماددەكان بریتین لە (برنجی دەنك درێژی مەحمود و شەكر و زەیتی “الدار” و دۆشاوی تەماتەی “ئاڵتونسا” و فاسۆلیا و نۆك) لەگەڵ ئارد.

لای خۆشیەوە، شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، لە ئێستتادا بەشی زۆری ئەو بەشە خۆراكە گەیشتۆتە گەنجینەكانمان و چاوەڕێی ئەو بەشەی تر دەكەین تا بەم زووانە بگاتە دەستمان و لەگەڵ گەیشتنی دەست بە دابەشكردنی دەكەن.

ڕاشیگەیاند، ئەو ماددانەی دابەش دەكرێن بریتین لە (برنج، شەكر، زەیت، دۆشاوی تەماتە، فاسۆلیا، نۆك)، كە بە كوالێتی باش ئامادە كراون.

May be an image of indoor