سەردێر

مینی پاسێك وەرگەڕا و ۱۲ كۆچبەر گیانیان لەدەستدا

خەڵك-
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕادەگەیەنێت، كە بەهۆی وەرگەڕانی مینی پاسێكەوە لە توركیا 32 كۆچبەر بوونە قوربانی.

ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەپێی دوایین زانیارییەكانی دەزگاكەیان لەنزیك ناوچەی یوماكلی سەر پارێزگای وان لە باشوری خۆڕهەڵاتی توركیا پاسێك وەرگەڕا و لە ئەنجامدا ۱۲ كۆچبەر گیانیان لەدەستداوە و 20 كەسی دیكەش بە سەختی برینداربوون.

ڕاشیگەیاند، مینی پاسەكە، كە كۆچبەرانی تێدابووە، زیاد لە توانای خۆی ٦٥ سەرنشینی هەڵگرتبوو، كە لە ئەنجامدا وەرگەڕاوە و بەهۆیەوە گڕی گرتووە.

ئاشكراشی كرد، لە ئێستادا بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكانی پۆلیس، سەرنشینانی مینی پاسكە هەڵگڕی ڕەگەزنامەی (ئێرانی، ئەفغانی و پاكستانی)یان پێ بووە.

جەختیشی كردەوە، پاش ڕووداوەكە بریندارەكان دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی گواسترانەتەوە بۆ نەخۆشخانەكانی وان و ئەرجیش و مورادییە و تەرمەكانیش گواستراونەتەوە بۆ پشكنینی دادوەریی.