سەردێر

دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە

خەڵك-
جارێكی دیكە بەهای دۆلاری ئەمریكایی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەكانی ناوخۆی وڵات بەرزبوونەوەی تۆماركرد و هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ كەمی خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی و ئەگەری كەرەنتینە و پشووەكانی جەژن.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبۆتەوە و بەهای 100 دۆلار گەیشتۆتە 148 هەزار و 200 دینار.

هەر بەپێی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو لە بۆرسەی بەغدا 100 دۆلار گەیشتۆتە 148 هەزار دینار و لە كەركوك بە 148 هەزار و 300 دینار ئاڵوگۆڕی پێوەكراوە.

بە وتەی شارەزایانی كاروباری دراو، بەرزبوونەوەی دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ كەم بوونەوەی خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندی و پشووەكانی جەژن، كە هەفتەی داهاتوو پشوو دەبێت و هەروەها بەهۆی هەڵكشانی ئاماری كۆرۆناوە پێدەچێت كەرەنتینە و قەدەغەی هاتووچۆ ڕابگەیەنرێت.