سەردێر

ئاگر لە مزگەوتێك كەوتەوە

هەولێر- ئارام سەردار
لەئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لەمۆلیدەی مزگەوتێک، بەشێکی مزگەوت و ئۆتۆمبێلێک دەسووتێن و چوار کەسیش بڕیندار دەبن.

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لەکۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەداخەوە لەگەڕەکی نازنازی هەولێر، دوای ئەوەی بەهۆی گرفتێک لەمۆلیدەی مزگەوتێک ئاگر کەوتەوە، لەئەنجامی ڕووداوەکە چوار کەس بریندار دەبن و بەشێکی مزگەوت و ئۆتۆمبێلێک دەسووتێن.

دەشڵێت: “لەئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە و هەر چوار بریندارەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون بۆ چارەسەرکردن”.

جەختیشی كردەوە، كە تیمەكانی پۆلیس خەریكی لێكۆڵینەوەن لە هۆكاری ئاگركەوتنەوەكە.

May be an image of street and road

No description available.No description available.No description available.No description available.