سەردێر

لە هەرێمی كوردستان یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاریكرا

خەڵك-
دوابەدوای بڕیاری دادگای باڵای سعودیە بۆ دیاری كردنی یەكەم ڕۆژی مانگی (ذی الحجە) و ڕۆژی عەرەفە و جەژنی قوربانی پیرۆز، لە هەرێمی كوردستانیش جەژنی قوربان دیاری كرا.

دادگای باڵا سعودیە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئێوارەی ڕۆژی هەینی مانگ نەبینراوە بەو پێیەش ڕۆژی شەممە تەواوكەری مانگی ( ذی القعدە) و ڕۆژی یەك شەممە 11-7-2021 یەكەم ڕۆژی مانگی (ذی الحجە)یە.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، ڕۆژی 19ی ئەم مانگە ئەو كەسانەی فەریزەی حەج جێبەجێ دەكەن دەچنە كێوی عەرەفە، ڕۆژی سێ‌ شەممە 20 مانگ یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانە.

لای خۆشیەوە، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەفەرمی جەژنی قوربانی ئەمساڵ دیاری كراوە و ڕۆژی دوو شەممە ١٩ی تەمموز وەستانە لەکێوی عەرەفە و ڕۆژی ٢٠ی تەمموز یەکەمین ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە.

وتیشی، “داواكارین لە خوای گەورە دەرد و ناخۆشی لەجیھاندا لابەرێت، دەرگای خێر و ڕەحمەت بۆ کۆی مرۆڤایەتی بکاتەوە”.