سەردێر

“كۆرۆنای هاووڵاتیان و كۆرۆنای بەرپرسان جیاوازن”

خەڵك-

تەنزبێژێكی ئێرانی ڕایدەگەیەنێت، دوو جۆر كۆرۆنا بوونی هەیە یەكێكیان بۆ هاووڵاتیانی هەژار و ئەوی دیكەش بۆ بەرپرسانە.

حەسەن ریوندی هونەرمەند و تەنزبێژی ئێرانی لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا بە پێكەنینەوە گاڵتە بە بەرپرسانی وڵاتەكەی دەكات و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئێمە لە ئێران دوو جۆر كۆرۆنامان هەیە، یەكێكیان كۆرۆنای هاووڵاتی و ئەوتریان كۆرۆنای بەرپرسان.

وتیشی”كۆرۆنای هاووڵاتی ئەوەیە كە 3 بۆ 4 ڕۆژ یان مانگێك بۆ دوو مانگ درێژە دەكێشێت و لەوانەشە جلوبەرگی سپی لەبەركەن و گیان لەدەستبدات، بەڵام كۆرۆنای بەرپرسان جۆرێكی دیكەیە و لە هەواڵەكان ئاشكرایدەكەن كە فڵان بەرپرس تووشی كۆرۆنا بووو، بەڵام سێ ڕۆژ درێژە ناكێشێت ئەو بەرپرسە دێتەسەر شاشەی تەلەفزیۆن و بە پێكەنینەوە دەڵێت، بەهێزی ئیلاهی و نزای هاووڵاتیان، ڤایرۆسی كۆرۆنام تێكشكاند.
ریوندی ئاشكراشیكرد، خۆ ئێمە نزامان بۆ كەس نەكردووە، ئەمەش وایكرد پێشكەشكاری بەرنامەكە و ئەو كەسانەشی ئامادەی بەرنامەكە بوون دەست بە پێكەنین بكەن.
بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، وتەكانی حەسەن ریوەندیان بە باشترین وتە و باشترین پیاو لە قەڵەمداو پشتگیری لە قسەكانی دەكەن.
هەندێكیتریش پێیانوایە، حكومەتی ئێران ڕێگای بەو كەسە داوە ئەو جۆرە قسانە بكات.

 

 

View this post on Instagram

 

A post shared by آخرین خبر (@akharinkhabar)