سەردێر

شەپۆلێكی نوێی كۆرۆنا ئێرانی گرتەوە

خەڵك-

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 16596 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 16596 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 146 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

وتیشی”لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 3 ملیۆن و 344 هەزار و 122 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 85 هەزار و 543 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.

بەرپرسانی ئەو وڵاتە هاتنی شەپۆلی پێنجەمی كۆرۆنایان بۆ ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.