سەردێر

ئەمریكا دان بە شكستی خۆی لە ئەفغانستاندا دەنێت

خەڵك-
وتەبێژی كۆشكی سپی هۆكاری كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە ئەفغانستان ئاشكرادەكات و دان دەنێت بەوەی شكستیان هێناوە و دەشڵێت: “ئەو ئەفغانیانەی لەگەڵ ئەمریكاییەكان كاریان كردووە ڤیزەیان پێ‌ دەدرێت”.

جێن ساكی، وتەبێژی كۆشكی سپی لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، شەڕی ئەفغانستان جەنگێك بوو، كە ماوەی 20 ساڵە نەتوانراوە لەڕێگەی سەربازییەوە سەركەوتنی تیایدا تۆمار بكرێت.

ڕاشیگەیاندووە، پڕۆسەی پێدانی ڤیزەی تایبەتییان بەو ئەفغانیانە خێراكردوە، كە زۆرینەیان وەرگێڕن و لە سەرەتای داگیركردنی ئەفغانستانەوە لەگەڵ سوپای ئەمریكادا كاریان كردوە.

ساكی وتیشی، “پلانمان داناوە هەزاران ئەفغانی لەگەڵ خێزانەكانیان بهێنینە دەرەوە لە وڵاتەكە، بۆیە بەر لەوەی تەواوی سەربازەكانمان بكشێنەوە، ئەو ئەفغانییانە بۆ وڵاتانی سێیەم دەگوازرێنەوە”.