سەردێر

وەزارەتی دارایی بڕیارێكی نوێ‌ دەردەكات

خەڵك-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان نیشانەی گلدانەوە (حجز) دەخاتە سەر چەند كۆمپانیایەكی بواری نەوت.

بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەكان و خانووبەرەی میری سەر بە وەزارەتی دارایی لە نووسراوێكدا، كە ئاڕاستەی قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێری كردووە جەختی كردۆتەوە، “بە پشت بەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارەی (13)ی 7/8/2019 داوا لە بەرێزیان دەكەن، كە بەهۆی پابەند نەبوونیان بە دانی باج، نیشانەی گلدانەوە بخەنە سەر چەند كۆمپانیایەكی بواری نەوت”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە كۆبوونەوەی ڕابردوویدا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەست دەكەن بە ڕێكخستنەوەی باج و ڕسوماتەكان و بۆ ئەوەش قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران ڕاسپێردراوە سەرۆكایەتی لیژنەیەكی باڵا بكات بۆ ئەو مەبەستە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرەڕای ئەوەی هیچ باج و ڕوسماتێك لەسەر هاووڵاتیان زیاد نەكراوە، بەڵام توانراوە بە ڕێكخستنەوەی سیستمی باج و ڕوسمات داهاتی ناوخۆ زیاد بكرێت.

No description available.