سەردێر

كارەبای چەند ناوچەیەكی هەرێم زیاد دەكرێت

خەڵك-
وەزارەتی كارەبای هەرێم زیادبوونی كارەبای بەڕێژەی 20% لە چوار شارۆچكەی سنووری پارێزگای هەولێر ڕاگەیاند.

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، محاویلەی 63MVA ی وێستگەی 132 كەی ڤی سۆران لە ڕۆژی پێنج شەممەوە خرایە كار و بە ھۆیەوە 20% كارەبای چوار شارۆچكەی سۆران، مێرگەسۆر، چۆمان و ڕواندز زیاد دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، وێستگەكە مانگی شوبات-ی ڕابردوو سووتابوو، بەڵام بە فەرمانی وەزیری كارەبا بەمەبەستی چاككردنەوە بۆ توركیا گواسترایەوە.

ئاشكراشی كرد، مانگی حوزەیرانی ڕابردوو وێستگەكە بە چاككراوی گەڕێندرایەوە و ڕۆژی پێنج شەممەش بەكارخرا.