سەردێر

ئێران ژمارەیەكی پێوانەیی تووشبوونی بە كۆرۆنا تۆماركرد

خەڵك-
پەیوەندییەكان گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 23 هەزار و 390 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا، ئەمەش بە ژمارەیەكی پێوانەیی تووشبوونی ڕۆژانە لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 23 هەزار و 391 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 136 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لە دەستداوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران “لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ پێنج شەممە، 3 ملیۆن و 327 هەزار و 526 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 2 ملیۆن و 981 هەزار و 19 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت”بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 85 هەزار و 397 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.