سەردێر

وەزارەتی كارەبا ؛ ئاگادارییەك ئاڕاستەی هاووڵاتیانی گەرمیان دەكات

خەڵك
وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، ئەو ماڵ و شوێنانەی پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە تا ئێستا نەبوونەتە هاوبەشی كارەبا بە رێگەی سیستەمی پێوەری زیرەكەوە كارەباكەیان دەبردڕێت، دوا مۆڵەت بۆ هاوبەشی كردن كۆتایی مانگی تەمموزە .

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ، كە ئاڕاستەی گەرمیانی كردووە ، تێیداهاتووە ، كارەبای ئەو ماڵ و شوێنانەی كە پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە، بەڵام تا ئێستا لە فەرمانگەكانی كارەبا تۆمار نەكراون و نەبوونەتە ھاوبەشی كارەبا، بە رێگەی سیستەمی پێوەری زیرەكەوە كارەباكەیان دەبردڕێت.

ئاماژەبۆ ئەوەشكراوە، كە ئەو ھاووڵاتیانە تا كۆتایی مانگی تەمموز دەرفەتیان ھەیە سەردانی فەرمانگەكانی كارەبا بكەن و مامەڵەی هاوبەشیكردن لە كارەبا جێبەجێ بكەن.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، ئەو هاوبەشانەشی، كە پێوەرەكانیان سوتاوە، یان كێشەی هەیە و كارەباكەیان لەسەر پێورەكە لابردووە، پێویستە تا كۆتایی مانگی تەمموز سەردانی چاكسازیی پێوەری زیرەكی ناوچەكەیان بكەن، بە پێچەوانەوە كارەباكەیان دەبڕیت و رێكاری یاسایی لە بەرانبەریان دەگیرێتەبەر.

‎May be an image of ‎ده‌ره‌وه‌‎‎‎May be an image of ‎‏١ کەس‏ و ‏ده‌ره‌وه‌‏‎‎