خەڵك-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان خشتەی دابەشكردنی مووچەی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان بڵاودەكاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەسبەینێوە پێنج شەممە ٨ی تەموز ی ۲۰۲۱ مووچەی مانگی حوزەیرانی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكانی سنوری گەرمیان دابەش دەكرێت.
ڕوونیشی كردۆتەوە، سەرجەم سودمەندانی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی گەرمیان دەتوانن لەسبەینێوە بەپێی لیست و وەجبەی ناوەكانیان سەردانی بانكەكان بكەن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.
بەپێ خشتەی بڵاوكراوەی بانكی شێروانە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكانی سنوری شاری كەلار “ڕۆژی پێنج شەممە وەجبەی (١+٢+٣+٤+ ٥+٦+٧+٨) و ڕۆژی یەك شەممە وەجبەی ( ٩) و ڕۆژی دوو شەممە دوو مووچە” دابەش دەكرێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمڕۆ خشتەیەكی دیكەی دابەشكردنی مووچەی بۆ سبەینێ پێنج شەممە بڵاوكردەوە، بەڵام تا ئێستتا زۆربەی فەرمانبەران و مووچەخۆران لە چاوەڕوانی لیستی مووچەدان، كە نزیكەی 40 ڕۆژ تێپەڕ بووە.