سەردێر

عیراق و هەرێم، ئامارێكی نوێی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا بڵاوكرایەوە

خەڵك –
وەزارەتی تەندروستی عیراق ڕایدەگەیەنێت، 8777 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە، 5522 كەسیش چاكبوونەتەوە، 37 كەسیش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستدا.


بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عیراقەوە بڵاوكرایەوە” لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 51 هەزار و 451 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 8777 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆری تووشبوونی ڕۆژانە بە پەتاكە لە وڵاتدا دادەنرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ”زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا و بەسرە و زیقار تۆماركراون، بەجۆرێك كە لە بەغدا 2699 لە بەسرە 1071 و لە زیقار 545 حاڵەتی تووشبوون تۆماركراون”.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لە سلێمانی 267 حاڵەت و لە هەولێر 243 حاڵەت و لە دهۆك 395 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا تۆماركراون”.
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماژەی بە چاكبوونەوەی 5522 تووشبووی كۆرۆنا كردووە، كە زۆربەیان لە بەغدا و بەسرە و واست بوون، ویڕای گیان لەدەستدانی 37 كەس بەهۆی پەتاكەوە كە 3 حاڵەتیان لە هەرێمی كوردستان تۆماركراون.