سەردێر

بەڤیدیۆ، لاوێكی عیراقی ڕووبەڕووی كارەبا دەبێتەوە

خەڵك-
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، دیمەنی ڤدیۆیی لاوێكی عیراقی بڵاوبۆوە كە سەركێشی دەكات و بەسەر تەلی (ضغط العالی) تاوەرەكانی كارەبادا ڕێدەكات.

لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت كە لاوەكە لە كارەبا ناترسێت، وەك ئاماژەیەك بۆ نەبوونی كارەبا لەو تاوەرانەدا.

لەم ماوەیەی دواییدا زۆرێك لە شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق بەدەست بڕانی كارەباوە گیرۆدەبوون، ئەمەش لە سایەی هاوینی پڕوكێنەری ئەمساڵ كە پلەكانی گەرما لە زۆربەی شارەكانی عیراقدا 50 پلەی سەدیان تێپەڕاند.