خەڵك-
پەڕلەمانی كوردستان ڕۆژی پێنج شەممە كۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر 3 پڕۆژە یاسا.
پەڕلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی پێنج شەممە لە كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.
سەبارەت بە بەرنامەی كاریش ئاماژەی بەوەكردووە، دەنگ دەدات لەسەر پێشنیاز و پڕۆژە یاسای (هەمواری یەکەمی ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت، بەرکارکردنی یاسای ڕەسمی پولی عێراق، پڕۆژە یاسای بەرکارکردن و هەمواری یاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی هەردوو کەرتی تایبەت و تێکەڵاو).