سەردێر

وەلائی: ڕەنگە لە هەرێمی كوردستانەوە گورزێكی توند لە ئەمریكا بوەشێنین

خەڵك-
كەتیبەكانی سەیدولشوهەدا لە عیراق، هەڕەشەی بەئامانجگرتنی هێزەكانی ئەمریكا دەكات و دەڵێت، ڕەنگە لە هەرێمی كوردستان گورزێكی توند لە ئەمریكاییەكان بوەشێنین.

لە وەڵامی كوژرانی 4 چەكداری كەتیبەكە لە سنورەكانی نێوان عیراق و سوریا، ئەبو ئالائی وەلائی، ئەمینداری گشتی كەتیبەكانی سەیدولشوهەدا لە عیراق بە ئاژانسی (ئەسۆشێتد پرێس)ی ڕاگەیاند”ئێمە دەمانەوێت ئۆپەراسیۆنێكی وەها ئەنجام بدەین كە هەمووان بە تۆڵەكردنەوە لە واشنتۆن وەسفی بكەن، ئەو ئۆپەراسیۆنەش ڕەنگە لەڕێی وشكانی یان دەریایی یان ئاسمانی یان لە هەر جێگەیەك بێت”.

بە وتەی وەلائی”هێزەكانی مقاوەمەی عیراقی ڕوویان لە وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئەمریكایە، بۆیە سورن لەسەر وەڵامدانەوە و توانایان هەیە و دەستیشیان دەگاتە هێزەكانی ئەمریكا لە سنورەكانی سوریا و لە كوێت و سعودیە و بە هەمان شێوە لە هەرێمی كوردستان”.