سەردێر

چۆن تەبریدی ئۆتۆمبێل لە خراپبوون دەپارێزێت؟

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بۆ چۆنێتی پارێزگاری لە تەبریدی ئۆتۆمبێل چەند زانیارییەكی ئاشكرا كرد و ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، پێویستە تەبریدی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەیەكی لە باری ڕاوەستاندا (سلۆری) ئیش پێنەكەیت.

هاتوچۆی سلێمانی ئاشكراشیدەكات، هەمیشە با نمرەی هەوای تەبرید كەم بێت، بەشێوەیەكی ستاندارد زیاتر لەسەر ژمارە (2) بێت، چونكە زوو زوو تەبریدەكە ئۆتۆماتیك دەكات‌ و لەخراپ بوون دەپارێزرێت، هەروەها كوژاندنەوە‌ و هەڵكردنی تەبرید بەدەم ڕێگەوە، گەورەترین هەڵەیە شۆفێر دەیكات‌ و تەمەنی تەبرید كەم دەكاتەوە، ڕەنگە شۆفێر لەهەورازێكدا دوگمەی (A.C) تەبریدەكە بكوژێنێتەوە، بەڵام لەو هەورازە تەبریدەكە خۆی چەندینجار ئۆتۆماتیك دەكات، بۆیە هەركات لە هەورازدا دوگمەی تەبریدت كوژاندەوە، پێویستە دواتر هێزی گێچی بزوێنەر بهێندرێتەوە سەر یەك، ئینجا دوگمەی (A.C) دابگیرسێنیت، ئەگەرنا ئەگەر لەخێرایی زۆردا دەست بە دوگمەی (A.C)یدا بنێیت، ڕەنگە كۆمپرێسەری تەبریدەكە جام بكات‌ و لەكار بكەوێت.
ئەوەش ڕووندەكاتەوە، نابێت بەتەبریدەوە ئۆتۆمبێلەكەت بكوژێنیتەوە، دەبێت دوگمەی (A.C) بكوژێنیتەوە دواتر ئۆتۆمبێلەكەت بكوژێنیتەوە، چونكە زۆرجار دەبێتەهۆی وەستان یان (جام)بوونی كۆمپرێسەری تەبریدەكە.