سەردێر

لاهور شێخ جەنگی: باڵانسی هێز دەگێڕینەوە

سلێمانی ـ نزار جەزا

هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ڕایگەیاند، لەهەوڵدان باڵانسی هێز بگەڕێننەوە و بە هاوپەیمانی و ملمانێ سیاسییەكان خزمەتی زیاتری سلێمانی دەكەن.

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لەوەڵامی پرسیارێكی (خەڵك)دا ڕایگەیاند، ئەم شارە ئەوەندە قوربانی داوە ئەوەندە دڵ گەورە و میهرەبانە، هەرچی بۆ بكەیت كەمە.

وتیشی”ساڵانی ڕابردوو بەهۆی ململانێی سیاسی و تاكڕەوی سیاسی و تێكچوونی باڵانسی هێزەوە، ئەم شارە و هەموو كوردستان دواكەوت”.

ئەوەشی باسكرد، ئێستا لە هەوڵی ئەوەداین ئەم باڵانسە بگەڕێنینەوە و خزمەتی ئەم شارە بكەین.

دەشڵێت”لە دە ساڵی ڕابردوودا خەڵكی سلێمانی لە ئەوپەڕی ناخۆشیدابوون، ئێستاش دەستی برایەتیمان بۆ هەموو لایەنە سیاسییەكان درێژكردووە و هاوپەیمانێتیمان پێكهێناوە، بۆئەوەی ئەم شارە دووربێت لە ململانێی سیاسی و ئاهێك بەبەری ئەم شارەدا بێتەوە.