سەردێر

ئاسایشی سلێمانی: بازرگانێكی فرۆشتنی ماددەی ھۆشبەر دەستگیركرا

خەڵك

ئاسایشی سلێمانی بازرگانێكی فرۆشتنی ماددەی ھۆشبەر دەستگیردەكات و دەستبەسەر بڕی ١٠٦٫٧٥ كگم ماددەی ھۆشبەر لە جۆری ھیرۆیندا دەگرێت.


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، ھێزەكانیان بەسەر پەرشتی دەزگای ئاسایشی ھەرێم كوردستان، توانیان لە ڕۆژی ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢١، لەكۆگایەكی یەكێك لە نووسینگەكانی ھەواڵەكردنی پۆست لە ناوشاری سلێمانێدا، تۆمەتبارێك بەناوی ( ٲ ع ع ) لەدایك بووی ساڵی ١٩٧٩ كەركوك دەستگیربكەن و دەستبگرن بەسەر بڕی ١٠٦٫٧٥ كگم ماددەی ھۆشبەر لە جۆری ھیرۆین.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ئاشكراشیكردووە، بەنیازبوون بەپێچراوەیی و بەشاراوە لەناو كەلوپەلی پۆستدا ڕەوانەی دەرەوەی ھەرێمی كوردستانی بكەن.

ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەشكردووە، تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی ٢٥ لە یاسای ماددە ھۆشبەرەكان ڕاگیراوە و دەستبەسەر بڕە ماددە هۆشبەرەكەدا گیراوە و، لێكۆڵینەوە لە كەیسەكە بەردەوامە.