سەردێر

سلێمانی؛ یەكەم كۆبونەوەی هاوپەیمانی كوردستان بەڕێوەچوو

خەڵك
لیژنەی باڵای هاوپەیمانی كوردستان (یەكێتی و گۆڕان) یەكەم كۆبونەوەی ئەنجامدا و ڕایدەگەیەنن، كە كۆبونەوەكە شێوازی كاری هاوبەش و نەخشە رێگای جێبەجێكردنی بۆ داهاتووی هاوپەیمانیەتیەكەی دیاریكرد و بریاردرا لەسەر چالاككردنی كاری لیژنە سەرەكی و لیژنە هاوبەشەكانی دیكە لەسەر ئاستی بازنەكانی هەڵبژاردن.

لیژنەی باڵای هاوپەیمانی كوردستان (یەكێتی و گۆڕان) لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویانكردەوە، ئەمرۆ دووشەممە ٥ی٧ی ٢٠٢١، یەكەمین كۆبونەوەی لیژنەی باڵای هاوپەیمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی، سەرۆكی هاوپەیمانیەتیەكە و ئامادەبوونی رێگەپێدراوی گشتی و ئەندامانی لیژنە باڵاكە لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە شاری سلێمانی بەرێوەچوو.

راگەیەندراوی لیژنەی باڵای هاوپەیمانی كوردستان
یٔەمرۆ دوو شەممە ٥ی٧ی ٢٠٢١، یەكەمین كۆبونەوەی لیژنەی باڵای هاوپەیمانی كوردستان بە سەرۆكایەتی لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی هاوپەیمانیەتیەكە و، یٔامادەبوونی رێگەپێدراوی گشتی و یٔەندامانی لیژنە باڵاكە لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان لە شاری سلێمانی بەرێوەچوو. لە كۆبونەوەكەدا، لەبەر رۆشنایی هەلومەرجی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان، ھەنگاوە كرداریەكانی جێبەجێكردنی رێككەوتن و هاوپەیمانی نێوان یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بۆ هەلبژاردنی داهاتووی یٔەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ووردی گفتوگۆكرا و، میكانیزمەكانی هەماهەنگی و كاری هاوبەش بڕیاری پێویستی لەبارەوە درا. كۆبونەوەكە، شێوازی كاری هاوبەش و نەخشە رێگای جێبەجێكردنی بۆ داهاتووی هاوپەیمانیەتیەكەی دیاری كرد و، بریار درا لەسەر چالاككردنی كاری لیژنە سەرەكی و لیژنە ھاوبەشەكانی دیكە لەسەر یٔاستی بازنەكانی ھەڵبژاردن. جەختیشكرایەوە كە یٔەم هاوپەیمانیەتیە هەنگاوێكی بوێرانەی یەكێتیی و گۆڕانە لە پێناو بەرژەوەندی باڵای میللەت و هێنانەدی یەكریزی نیشتیمانیی و نەتەوەیی و یەك دەنگی كورد لە بەغدا، كە لە داهاتوودا دەتوانرێت ببێتە فاكتەرێكی بەهێز بۆ بەدەستهێنانی مافەكانی گەلی كورد و چارەسەركردنی كێشەكان لەسەرو هەموویانەوە كێشە داراییەكان و دابینكردنی موچە و شایستە داراییەكان.
٥ی تەموزی ٢٠٢١

‎May be an image of ‎‏‏١ کەس‏، ‏‎‎sitting‎‎‏‏ و ‏‎‎standing‎‎‏‎‎