سەردێر

وەزارەتی بەرگری: تیرۆریستێك لە سلێمانی دەستگیركرا

خەڵك-
وەزارەتی بەرگری حكومەتی فیدراڵ، دەستگيركردنی داواكراوێك بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر، لە پارێزگای سلێمانی ڕادەگەیەنێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن وەزارەتی بەرگری حكومەتی فیدراڵەوە بڵاوكرایەوە”لەڕٍێی بەدواداچوونى بێ‌ وچان و چاودێرییەكى وردی جموجۆڵی داواكراوان لە هەر شوێن و جێگەیەكدابن، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵكری و ئاسایش و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشى سلێمانی، توانییان يەكێك لە داواكراوەكانى كەیسی تیرۆر دەستگیربكەن”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”داواكراوەكە لەكاتی دەستگیركرنیدا لە پارێزگای سلێمانی بووە و پێشتر یاداشتی دەستگیركردنی دادوەریی بەپێی ماددەی (4/تیرۆر)ی بۆ دەرچوون لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی خالیدیە”.