سەردێر

كۆیە، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا سێ‌ كەس برینداربوون

خەڵك-
لە ڕووداوێكی هاتووچۆی جۆری پێكدادان، لە سنوری قەزای كۆیە، سێ‌ سەرنشین برینداربوون.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كۆیە بڵاوكرایەوە”لەڕووداوێكــی هاتوچۆ دا لەنێوان دووئۆتۆمبێلی (نیسان پیكاب) لەڕێگایی نیوان ناحیەی سێگردكان ،و گوندی سێكانی سێ‌ سەرنشین برینداربوون”.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كۆیە، هۆكاری رووداوەكە بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە كە “یەكێك لە ئۆتۆمبێلەكان لە فەرعی لاوەكی هاتۆتە سەر فەرعی سەرەكی و لەئەنجامی رووداوەكەش سێ‌ سەرنشین برینداربوون”.