سەردێر

كارەبای سلێمانی هۆشداری دەدات

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی هۆشداری دەداتە ئەو كەسانەی بە نایاسایی كارەبایان ڕاكێشاوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، پڕۆژی تۆڕی زیرەكی وەزارەتی كارەبا، ئاگاداری ئەو كەسانە دەكاتەوە كە سەرپێچییان كردووە و بەشێوەی نایاسایی كارەبایان ڕاكێشاوە و پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە تا كۆتایی مانگی تەمووز (7) سەرپێچییەكان چارەسەر بكەن.

ئاشكراشیدەكات، بەپێچەوانەوە لە پێوەری زیرەك لە ڕێگەی سسیتمی تایبەت هەڵدەستێت بە كوژاندنەوەی پێوەرەكانیان و كارەباكەیان دەكوژێنێتەوە.