سەردێر

دەلتا كۆرۆنا لە چەند ناوچەیەكی ئێران تۆمار كرا

خەڵك

ڤایرۆسی دەلتا كۆرۆنا لە چەند ناوچەیەكی ئێران تۆمار كرا.
ئاژانسی ئیسنای ئێرانی بڵاویكردەوە، ڤایرۆسی دەلتا جۆری گۆڕاوی كۆرۆنا لە چەند ناوچەیەكی وڵاتی ئێران تۆمار كرا كە تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەكە 60% پلە خێراترە بەراوورد بە ڤایرۆسی كۆرۆنای بەریتانی.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران، تاكو ئێستا ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 3 ملیۆن و 254 هەزار و 818 كەس و 2 ملیۆن و 926 هەزار و 266 كەس چارەسەریان وەرگرتووە و 84 هەزار و 792 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئاژانسەكە ئاشكراشیكردووە، دەلتا كۆرۆنا لە ئێران تەشەنەی سەندووە بەشێوەیەك سەرەتا لە بەشێك لە پارێزگاكانی باشوور تۆمار كرا، بەڵام دواتر بەرەو ناوچەكانی تری وڵات گوزرایەوە.