سەردێر

عێراق دابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی دەستپێكرد

خەڵك –
وەزارەتی دارایی و ئابووری عێراق ڕایدەگەیەنێت، دەستیان كردووە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆران.

وەزارەتی دارایی و ئابووری عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لە سبەینێ دوو شەممە 5ی تەمموزی 2021 دەست بە دابەشكردنەوەی مووچەی مانگی تەمموزی مووچەخۆران دەكەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە سبەینێوە مووچەی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دابەشدەكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، حكومەتی هەرێم نزیك دەبێتەوە لە 40 ڕۆژ بە لێبڕینی %21 ی مووچە هێشتا تەنها چوار وەزارەت مووچەی مانگی 6یان وەرگرتووە و زۆربەی مووچەخۆران لە چاوەڕوانی پێدانی مووچەدان.