سەردێر

“پێویستە ژنان ڕۆڵیان پێ بدرێت لە ڕاگەیاندنەكاندا”

خەڵك-

سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە دەزگاكانی میدیا باڵانسی جێندەری بپارێزن.
ئەمڕۆ یەك شەمەمە مەراسیمی ڕاگەیاندنی ڕێكخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو و لە مەراسیمەكەدا داوای ئازادی ڕادەبڕین و كارئاسانی بۆ ڕۆژنامەنووسان كرا.

خانزاد ئەحمەد، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای كاروباری خانمان ڕایگەیاند، پێویستە ڕێكخراوەكە داكۆكی لە مافی ڕۆژنامەنووسان بەتایبەت خانمانی ڕۆژنامەنووس بكەن و تەنیا بە پەیامنێر نەمێننەوە و پێویستە پێگەی باشیان هەبێت لەنێو میدیاكان.

وتیشی”پێویستە ژنانی ڕۆژنامەنووس لە شوێنی بڕیار كار بكەن و بەداخەوە چەوساندنەوەی خانمانی پەیامنێر لە ناوەندەكانی ڕاگەیاندن زۆرە و ڕێژەی بەشداربوونی خانمان لە ناوەندی بڕیار زۆر كەمە و تا ئێستا دامەزراوەكانی میدیا گوێیان بە باڵانسی جێندەری نەداوە، بە ڕاگرتنی باڵانسی جێندەری هەندێك لە میداكانی جیهان بەلایەنی كەمەوە 25% بۆ پەیامنێری كچ داناوە پێویستە ڕێگاچارەیەك لێرەش بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی ڕەگەزی مێ لە دامودەزگا و میدیاكان باڵانسیان هەبێت بەتایبەت لە شوێنێ بڕیاردانان.