سەردێر

تەندروستی عیراق؛ ئامارێكی نوێی كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 5375 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 5094 كەسیش چاكبوونەتەوە و 25 حاڵەتی مردنیش هەبووە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 34 هەزار و 286 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 5375 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە كەركوك 86 و سلێمانی 117 و هەولێر 35 حاڵەت و دهۆك 314 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 5094 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 260 و هەولێر 72 و دهۆك 299 و كەركوك 146 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 25 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و لە سلێمانی 5 و دهۆك 1 حاڵەت تۆماركراوە بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 17281 كەس.

‎May be an image of ‎دەق‎‎