سەردێر

جەژنی قوربانی ئەمساڵ دیاریكرا

خەڵك-
بەپێی ڕاپۆرتە فەلەكییەكان یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی ئەمساڵ دەكەوێتە 20ی تەمموز و بەو هۆیەشەوە 19ی تەمموز دەبێتە ڕۆژی عەرەفە.

بەپێی ڕاپۆرتی نەخشەیی دامەزراوە فەلەكییەكان، لە ١٠ / ٧ / ٢٠٢١ (هیلالی مانگی ذوالحجە ) لە چەند ناوچەیەك بەچاو دەبینرێ و لەچەند ناوچەیەك بەتەلسكۆب دەبینرێ و لەچەند ناوچەیەك نابینرێت .

بەپێی نەخشەكە، لەو ناوچانەی كە دەكەوێتە (ڕەنگی سوور)ەوە بینینی مانگ زەحمەتە بەهەموو شێوەیەك هەروەها لەو ناوچانەی دەكەوێتە (ڕەنگی سپی) بینینی مانگ زەحمەتە.

هەر بەپێی نەخشەكە، لەو ناوچانەی كە دەكەوێتە (ڕەنگی شین) دەتوانرێت مانگ بە تەلسكۆب ببینرێت و ئەو ناوچانەی دەكەوێتە (ڕەنگی پەمەیی)یەوە دەتوانرێت بە تەلسكۆب ببینرێت هەروەها ئەگەر ناوچەكە كەش هەوا ساف بێت دەتوانرێت بەچاو ببینرێت و ئەو ناوچانەی دەكەوێتە (ڕەنگی سەوز) دەتوانرێت بە چاو مانگ ببینرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە پێشتر وڵاتی سعودیە ڕۆژمێری كۆچی بڵاوكردەوە و بەپێی ڕۆژمێرەكە 11ی ئەم مانگە دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی (ذو الحجە) و 19ی مانگ دەبێتە ڕۆژی وەستانی حاجییان لە كێوی عەرەفە، كە بە “ڕۆژی عەرەفە” ناسراوە و ڕۆژی دواتریش سێ‌ شەممە 20ی تەمموز دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز.