سەردێر

دانیشتوانی ناحیەی ئاغجەلەر و دەوروبەری خۆپیشاندان دەكەن

كارەبای نیشتمانییان نییە

 

 

خەڵك-

دانیشتوانی ناحیەی ئاغجەلەر و گوندەكانی دەوروبەری لەدژی نەبوونی كارەبای نیشتیمانی خۆپیشاندان دەكەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بەشێك لە دانیشتوانی ناحیەی ئاغجەلەر و گوندەكانی دەوروبەری سەر بە قەزای چەمچەماڵ، بەهۆی نەبوونی كارەبای نیشتیمانییەوە خۆپیشاندانیان كرد.

بە گوێرەی هەواڵ، خۆپیشاندەران ڕێگای سەرەكی ناحیەكەیان داخست و داوای پێدانی بڕی پێویستی كارەبای نیشتیمانیان كرد، جەختیشیان لەسەر درێژەدان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایی كردەوە، تا ئەو كاتەی داواكارییەكانیان جێبەجێ‌ دەكرێن.