سەردێر

لە هەولێر تەرمێك لەنێو تانكەرێكدا دۆزرایەوە

خەڵك-
لەشاری هەولێر شۆفێری تانكەرێك لەنێو تانكی تانكەرەكەیدا خنكا و دوای دوو ڕۆژ تەرمەكەی دۆزرایەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوێك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێرەوە بڵاوكرایەوە”شەوی ڕابردوو ئاگاداركراینەوە بە بوونی تەرمێك لە ناو تانكی تانكەرێكی سووتەمەنی و لەلایەن تیمەكانی ڕزگاركردن ی بەڕێوەبەرایەتیمان تەرمەكەی دەرهێنرا و ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كرا.”

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە”هاووڵاتیەكە دانیشتووی قەزای سەیدسادقە و شوفێری تانكەرەكەیە كە تانكەری گواستنەوەی سوتەمەنییە، هەرچەندە تانكەرەكە سوتەمەنی تێدا نەبووە، بەڵام لەنێویدا خنكاوە.”