سەردێر

كەسێك دەستگیركرا ویستبووی كچێك بەرەو هەرێم بڕفێنێت

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی عیراق، دەستگیركردنی كەسێك ڕادەگەیەنێت كە لە ئەنبار “كچێكی هەڵخەڵتاندووە، تا لەگەڵیدا هەڵبێت بەرەو هەرێم و بڕی دە ملیۆن دیناریشی لێسەندووە”.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن هەواڵگری سەربازی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بە پشتبەستن بەو زانیارییانەی لەلایەن كەسوكاری كچەكەوە پێیاندراوە، سەبارەت بە كەسێك كە كچەكەیانی هەڵخەڵەتاندووە و دە ملیۆن دیناری لێسەندووە، تا لەگەڵیدا هەڵبێت بەرەو هەرێم، بەبێ‌ ئەوەی هۆكاریی هەڵاتنەكە ئاشكرا بكات، بۆیە كەسوكاریی كچەكە ناچاربوون پەنا بۆ هەواڵگری سەربازی ببەن”.

 

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”لەڕێی بەشی هەواڵگری سەربازی فیرقەی 10 و بە هەماهەنگی لەگەڵ فەوجی چواری لیوای 39ی پیادە، توانرا كەمینێكی تۆكمە لە بازگەی ڕائید ئەوس لەسەر ڕێگەی سامەڕا بنرێتەوە و ئەو كەسە و كچەكە دەستگیربكرێن و دەست بەسەر ئەو پارەیەشدا بگیرێت كە پێیانبوو”.

 

هەواڵگری سەربازی دەڵێت”دەستگیركراوەكان ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كران، تا ڕێكاریی یاساییان لەدژ بگیرێتەبەر”.