سەردێر

ئێران زیاتر لە 14 هەزار و 300 تووشبووی نوێ‌ بە كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت

 

خەڵك-
پەیوەندییەكان گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 14 هەزار 300 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركرا.


پەیوەندییە گشتییەكان لە وەزارەتی تەندروستی ئێران لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 14 هەزار و 303 كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 125 كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكەی پەیوەندییە گشتییەكانی وەزارەتی تەندروستی ئێران “لە سەرەتای دەركەوتنی ڤایرۆسەكە تاكو ئەمڕۆ 3 ملیۆن و 218 هەزار و 860 كەس لە ئێران تووشی كۆرۆنا بوون و 2 ملیۆن و 899 هەزار و 939 كەسیش نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران دەڵێت”هەر بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تا ئێستا 84 هەزار و 389 كەس لە ئێران گیانیان لە دەستداوە.