سەردێر

كەركوك، تۆڕێكی داعش دەستگیركرا

خەڵك-
ئاژانسی هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی فیدراڵ، دەستگیركردنی تۆڕێكی تیرۆریستی بۆ كۆمەكی لۆجستی لە پارێزگای كەركوك، ڕادەگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن ئاژانسەكەوە بڵاوكرایەوە”بەپشتبەستن بە زانیاریی ورد لەبارەی كۆمەڵێك ئامانجی تیرۆریستی لە پارێزگای كەركوك، مەفرەزەكانی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوە فیدراڵییەكان لە وەزارەتی ناوخۆ، تۆڕێكی تیرۆریستیان دەستگیركرد كە لە شەش تیرۆریست پێكهاتبوون و سەر بە گروپە تیرۆریستییەكانی داعش بوون”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”تیرۆریستەكان لە چوارچێوەی مەفرەزەكانی پشتیوانی و گەیاندنی كۆمەكی لۆجستی بە ڕێكخراوەكە و دابینكردنی مەوادی خۆراكی بە پەناگە تیرۆریستییەكان كارییان كردووە و بەشدارییان چەندان كاریی تیرۆریستیدا كردووە، وەك لەو زانیارییانەی لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا خستوویانەتەڕوو”.

ئاژانسەكە دەڵێت”ڕێكاریی یاسایی بەرانبەر ئەو تیرۆریستانە گیراوەتەبەر و ڕادەستی دادوەریی كران”.