سەردێر

گەرمیان.. دژی لەشكركێشییەكانی سەر هەرێم خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت

 

بڕیارە ئەمڕۆ لە قەزای كەلار لە دژی ئەو لەشكركێشییانەی دەكرێنە سەر هەرێمی كوردستان خۆپیشاندان ئەنجام بدرێت.

لەو بارەیەوە، گۆران ڕەحیم، بەرپرسی ئەنجوومەنی گەرمیانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ڕۆژی 27 /6 وەك ئەنجوومەنی گەرمیانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان دەستپێشخەرییەكمان ڕاگەیاند بۆ سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی گەرمیان كە ژمارەیان 13 حزب و لایەنی سیاسییە بۆ ئەوەی یەك هەڵوێست بین بەرامبەر داگیركارییەكانی توركیا لەسەر هەرێمی كوردستان كە لەبەرامبەردا تەنها پێنج حزب بەدەنگ داواكارییەكەمانەوە هاتن.

دەشڵێت، لەسەر ئەوە ڕێككەوتین ئەمڕۆ كاتژمێر 6ی ئێوارە لەبەردەم پاركی لەیلا قاسم گردبوونەوەیەك بۆ ئەو مەبەستە ئەنجامبدەین.

وتیشی، بانگەوازەكەمان بۆ سەرجەم دانیشتوانی قەزای كەلارە و لەگەڵ ئەو چند حزبە بیاننامەیەكی هاوبەشمان هەیە و ئەمڕۆ لە گردبوونەوەكەدا دەیخەینەڕوو.