سەردێر

بڕیاردرا دەوامی فەرمی لە بەغدا ڕابگیرێت

خەڵك-
ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە بەغدای پایتەخت ڕادەگەیەنێت.


بەپێی بەڵگەنامەیەك كە لەلایەن ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرنی عیراقەوە دەرچووە”بەڕەچاوكردنی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بۆ 50 پلەی سەدی یان زیاتر، و بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی دەزگای گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی، بڕیارددرا دەوامی فەرمی بۆ سبەینێ‌ پێنج شەممە لە بەغدا ڕابگیرێت”.

هەر لە بەڵگەنامەكەدا هاتووە”پارێزگارەكان سەرپشك كراون بۆ ڕاگرتنی دەوامی فەرمی سبەینێ‌ لەو پارێزگایانەی پلەی گەرما تێیاندا دەگاتە 50 پلەی سەدی یان زیاتر، جگە لە فەرمانگە تەندروستی و ئەمنی و خزمەتگوزارییەكان”.