سەردێر

بەوێنە، لە كەلار بەهۆی چەرخێكەوە ئۆتۆمبێلێك سوتا

خەڵك-

بنكەی بەرگری شارستانی كەلار ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی بوونی چەرخێك لەنێو دەرگای ئۆتۆمبێلێكدا، ئۆتۆمبێلەكە گڕیگرت و سوتا.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە لەلایەن بنكەی بەرگری شارستانی كەلارەوە بڵاوكرایەوە”دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ كاتژمێر یەك ئۆتۆمبیێلێك گڕی گرتووە دواتر دەركەوتووە چەرخێك لەناو دەرگای ئۆتۆمبێلەكەدا بووە بە هۆكاری ئاگر كەوتنەوەكە”.

 

هەر لە ڕاگەیەنراوەكەی بەرگری شارستانی كەلاردا داوا لە شۆفێران كراوە، “بە هیچ شێوەیەك چەرخ لەنێو دەرگا و دەشبۆردی ئۆتۆمبێل دانەنێن چونكە مەترسی ئاگركەوتنەوە دروست دەكات”.