سەردێر

دوو ژن بۆ دزی بە چەقۆ هێرش دەكەنە سەر ژنێك

خەڵك-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاشكرای دەكات، دوو ژن بە مەبەستی دزی ڪردن هێرش دەڪەنە سەر ماڵێك و بە چەقۆ ژنێك ناچار دەكەن پارە و ئاڵتونەكانیان پێ‌ بدات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ بەرواری ٢٠٢١/٦/٢٩ كاتژمێر ( ١ )ی دوانیوەڕۆ هاووڵاتییەك بەناوی ( ژ، ز، ك) لە دایڪبووی ساڵی ١٩٧٧ پیشە ژنی ماڵ دانیشتووی ڕانیە/ گەڕەڪی نەورۆز گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە، ڪە ڪەمێك باری دەرونی تێڪچوو بوو بۆ ئەو مەبەستەش چارەسەری پێویستی بۆ ڪرا.

ڕاشیگەیاندووە، ” بە وتەی خۆی، ڪاتێك بە تەنیا لە ماڵەوە بووم دوو ژن ڪە دەم و چاوی خۆیان داپۆشیبوو هاتنە سەر ماڵەڪەم یەڪێڪیان چەقۆی خستە سەر ملم و لە ژێر هەڕەشەی ڪوشتندا بڕێك پارە و ئاڵتونمان هەبوو هەموویان برد”.

پۆلیسی ڕاپەڕین جەختیشی كردۆتەوە، مەلەفی لێڪۆلینەوە بۆ ڕووداوەڪە ڪراوەتەوە و لێڪۆڵینەوە و بەدواداچوون لە ڕووداوەڪە بەردەوامە.